وەزارەتی دارایی عێراق: لیستی موچەی مانگی چواری “موچەخۆرانی هەرێم”مان بەدەست گەیشتووە

لڤین

وەزارەتی دارایی عێراق،لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمیان بەدەست گەیشتووە و دوای وردبینی راستەخۆ موچە دەنێرن بۆ هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی وردبینی لیستی موچەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بە دەستگەیشتووە و لە ئێستاشدا دەست بە وردبینى لە لیستى مووچەى مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای تەواوبوونی وردبینییەکان بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەیی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ موچەی مانگی چوار رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکەن.

وتیشی، ” بەگوێرەی داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچە دواکەوتووە و دەبوایە لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا دەست بە ناردنی لیستەکە بکرایە بەڵام دوا کەوت بۆ رۆژی ٢٣ـی نیسان“.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button