سه‌نته‌ری میترۆ: له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا له هه‌ولێر و سلێمانی به كۆمه‌ڵ رێگری له تیمه‌كانی میدیا ده‌كرێت
لڤین
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه له یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییدا له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، رێگری له تیمه‌كانی راگه‌یاندن كرا تا روماڵی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2024 سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سلێمانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆشنبیرانی شاری سلێمانی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بده‌نه نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام هێزی ئه‌منی رێگری له گردبونه‌وه‌كه و روماڵ بكرێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك وێنه‌ش بچركێت”.
سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت: “هه‌ر ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیداری نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌چوو كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان رێكیان خستبوو، رێگری له تیمه‌كانی راگه‌یاندن كرا بچنه هۆڵی كۆنگره‌كه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “ئه‌م رێگرییانه له تیمه‌كانی راگه‌یاندن له كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی هه‌رێم له بروسكه‌كانیاندا به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی جه‌ختیان له پاراستنی ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی كردووه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “میترۆ وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌موو جۆره رێگری و جیاوازییه‌ك به‌رامبه‌ر په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن داوا له هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كات كه پیرۆزباییان له رۆژنامه‌نووسان كردوه، به په‌یامه‌كانیاندا بچنه‌وه، وه‌ڵامی پرسیارێكی ساده‌مان بده‌وه: ئایا په‌یامه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌گونجێت؟