بەشار ئەسەد دەڵێت ناوبەناو لەگەڵ واشنتۆندا کۆبوونەوەی ئەنجامداوە

لڤین

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە دیمانەیەکی نوێیدا ڕایگەیاندووە، ناوبەناو لەگەڵ واشنتندا کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە شەوی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، ئەسەد ڕایگەیاند کە دیمەشق ناوبەناو دیداری لەگەڵ واشنتۆندا کردووە.

سەرۆکی سوریا گوتیشی “ئەمەریکا ئێستا بە شێوەیەکی نایاسایی بەشێک لە وڵاتەکەمانی داگیرکردووە، بەڵام ئێمە جاربەجار لەگەڵیاندا کۆدەبینەوە، هەرچەندە ئەنجامیان نییە.”

بەڵام ئەسەد زانیاری زیاتری نەخستەڕوو لەسەر ئەوەی ئایە لە کوێ کۆبوونەوەکانی نێوان سوریا و ئەمەریکا ئەنجامدراون، یان کێ بەشداری کۆبوونەوەکانی کردووە و باسی چی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button