وەزیری پەروەردە پێشنیازێک بۆ قەرەبوکردنەوەی خوێندن دەخاتەڕوو

لڤین

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پلانێک بە شێوەی پێشنیاز ئامادەکراوە بۆ قەرەبوکردنەوەی خوێندکارانی سنوری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی هەروەها ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، بۆ ئەوەی ئەو وانانە بخوێنن کە لەدەستیان چووە، ماوەیەکی دیکە ئەو پێشنیازە لە ئەنجومەنی وەزیران دەخەنەڕوو.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی دامەزراندنی وانەبێژانیان ئاڕاستەی حکموەتی عێراقی کردوە و چاوەڕیی وەڵامی ئەوانن، پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن درێژناکرێتەوە و بە گوێرەی ئەو ساڵنامەیەی لە بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە سنوری پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی هەروەگا ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دیاریکراوە کاردەکرێت.

ئالان حەمە سەعدی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان بۆ بەرێوەبەرایەتیەکان کردوە وەک پشتیوانییەک و قەرەبورکردنەوەیەکی ساڵی خوێندن و ئەو وانانەی لە دەستچون، ئەوەش پێویستی بە پاڵپشتی داراییە، ماوەیەکی دیکە پێشنیازەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن بە مەبەستی پەسەندکردنی.

ئەوەشی خستەڕو، نیوە زیاتری ئەو قوتابخانانەی لەم کابینەیە پلانیان بۆ دانراوە بنیادنراون، ئەو قوتابخانانەی کە ماون هەوڵدەدەن بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەلێندەرەکان و گەنجینەی پارێزگاکان بیانخەنەوە سەر کار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button