ئێران موشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه‌ کە لەتوانایدایە 500 كیلۆمه‌تر به‌رزبێته‌وه‌

له‌ نوێترین تاقیكردنه‌وه‌یدا، ئێران دیمه‌نی هه‌ڵدانی موشه‌كێكی بڵاوكردنه‌وه‌، كه‌ لە توانایدایە 500 كیلۆمه‌تر له‌زه‌ویه‌وه‌ به‌رزبێته‌وه‌.

میدیا فەرمییەکانی ئێران دیمەنی هەڵدانی نوێترین موشەکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە گواستنەوەی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاو کراوەکان، مووشەکەکە ناوی (زولجەننە)ی لێنراوە، کە ئەسپی ئیمام حوسێن بووە، بەڵام هیچ مانگێکی دەستکردی نەگواستۆتەوە بۆ خولگەی زەوی.

درێژی موشەکەکە، 25.5 مەترە و کێشی 52 ته‌نە و توانیویەتی 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە بەرزببێتەوە.

بەپێی دیمەنە بڵاوکراوەکان، مووشەکەکە لە چۆڵەوانییەک هەڵدراوە، بەڵام بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکراوە كه‌ له‌ چ شوێنێکە، یان کەی موشکەکە هەڵدراوە.

ئەندازیار حوسێنی، وتەبێژی بەشی بۆشاییی ئاسمان لە وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە بارەی موشەکەکەوە بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندووە موشەکەکە بە بەهێزترین تەکنەلۆژیای بزوێنەری سووتەمەنی وڵاتەکە هەڵدراوە و لە ڕووی تەکنیکییەوە کێبڕکێ لەگەڵ هاوشێوەکانی جیهان دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button