وەزارەتی دەرەوەی عێراق : فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دەوڵەت بوون بێبەشکردنیشی پێشێلکاری گەورەیە

لڤین

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و بێبەشکردنی لەمەش پێشێلکارییە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە:- وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی قووڵی دەردەبڕێت لە شکستی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دەرنەکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کە پێشنیاری پێدانی ئەندامێتی تەواوەتی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

هەروەک وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەدا دووپاتی دەکاتەوە ،کە فەلەستین مافێکی مێژوویی هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت،پێنەدانی ئەو مافەش پێشێلکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین دەکات، کە ناوچەکە بەرەوڕووی مەترسی ناسەقامگیری هەمیشەیی دەبێتەوە و پێشبینیش بۆ  دەرئەنجامی وێرانکەر دەکرێت، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی بەردەوامی شەڕی دژی غەززە و شکستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button