گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە روباری سیروان خنکا

لڤین

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، گەنجێک تەمەن 20 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە روباری سیروان خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادکراوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک بەناوی ئاری حەکیم رەحیم لەدایکبوی 2004  دانیشتوی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردندا لەڕووباری سیروان خنکا.

لە راگەیەنراوی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان لەڕوباری سیروان کردوە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لەئێستادا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس هاوڕێکانی دەستگیرکردوە و لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی مێردمنداڵێکی 15 ساڵان لە بەنداوی چەمرگەی نزیک پارێزگای هەولێر خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دەرهێنرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button