لە ڕۆژهەلاتی کوردستان سێ کۆڵبەر بریندارکران

لڤین

لە سنووری نەوسوود – پاوە سێ کۆڵبەر بریندار بوون و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

رووداوەکە شەوی هەینی 19.4.2024 روویداوە و کۆڵبەرەکان دەست و قاچیان بەر گوللـە کەوتوون و بریندار بوون.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات رایگەیاندووە، کۆڵبەرەکان دوانیان خەڵکی گوندی سەفیاوای سەر بە جوانڕۆن و یەکێکیشیان هێشتا نەزاندراوە خەڵکی کوێیە.

زانیاریی رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، رۆژانی پێنجشەممە و چوارشەممەی رابردووش دوو کۆڵبەری خەڵکی سەرپیلی زەهاو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی برینداربوون و گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانی رۆژهەڵات هۆکارەکەی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانە لە سنوورە جیاوازەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button