وه‌زاره‌تى كاره‌با: 18 كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ینه هاوڵاتییان
لڤین
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه و پێدانى كاره‌با زیادبووه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند “له ئێستادا پله‌كانى گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خواست له‌سه‌ر كاره‌باى نیشتمانیی كه‌مبووه‌ته‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئێستا خه‌ڵك ئامێرى گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارناهێنن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌باى زیاتر بدرێته هاوڵاتییان”.
وتیشى “رۆژانه 18 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتییان، له هه‌ندێ ناوچه‌ش له سه‌روى ئه‌وه‌وه كاره‌بایان پێده‌درێت، به‌رهه‌مهێنانیش له‌نێوان 3500 بۆ 4000 هه‌زار مێگاوایته”.