لە هەولێر دەرچووە یەکەمە دانەمەزراوەکان گردبونەوەیان دەستپێكرد

لڤین:

دژی دانەمەزراندنیان ژمارەیەک لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر گردبونەوە.

کەمێک پێش ئێستا بەشێك لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر چوونە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕوانی دامەزراندن دەکەن و  داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەن خواستی دەرچوانی دانەمەزراو جێبەجێبکات و دامەزراندن و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button