وەزیری بەرگری ئیسڕائیل دەڵێت وڵاتەکە دەرفەتی هەیە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی دژی ئێران پێکبهێنێت

لڤین

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت ڕۆژی یەکشەممە وتی دوای ئەوەی کە هێرشە گەورە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە هاوبەشی بەرپەرچ درانەوە، ئیسڕائیل دەرفەتێکی هەیە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی دژی ئێران پێکبهێنێت.

گالانت وتی هێرشەکە بە هاوبەشی لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەشەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.

وتی ” دەرفەتێکمان هەیە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی دژی ئەم هەڕەشە مەترسیدارەی ئێران پێکبهێنین کە هەڕەشە دەکات تەقەمەنی ئەتۆمی بخاتە سەر ئەم موشەکانە، ئەوەش دەکرێت هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدار بێت.”

وتەبێژی هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل دانیێڵ هاگاری ڕۆژی یەکشەممە وتی ئێران زیاتر لە 300 موشەکی بەرەو ئیسڕائیل هەڵداوە، لە یەمەن و عێراقیشەوە هەڵیداون، لە سەدا 99 موشەکەکان لەلایەن بەرگرییەکانی ئیسڕائیلەوە لە دەرەوەی سنووری ئاسمانی ئیسڕائیل خراونەتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button