پشكنینی ئۆتۆمبێل له سنوری سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
لڤین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌مو جۆره پشكنینێكی ئۆتۆمبێل له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ تاقیگه ده‌ستنیشان كراون.
مقدمی هاتوچۆ كڵپه مه‌حمود عه‌زیز لێپرسراوی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م تاقیگه‌كانی پشكنینی ئۆتۆمبێل (تاسڵوجه، ناوچه‌ی پیشه‌سازی و تانجه‌رۆ) كراوه ده‌بن.
وتیشی، “هاوڵاتییان ده‌توانن پشكنینی به‌ڕاد له هه‌ر تاقیگه‌یه‌ك خۆیان بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌مه‌ش له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی و كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان”.
سه‌باره‌ت به پشكنینی ئۆتۆمبێله لێدراوه‌كان موقه‌ده‌م كڵپه مه‌حمود ڕایگه‌یاندوه، “لیژنه‌كانیان له تاسڵوجه له تێرمیناڵی نوێ ده‌ست به‌كارن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته”.
به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه لێدراوی قورسیان هه‌یه و له‌حیم له شانسیه‌كانیان هه‌یه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆوه پێشتر ره‌تكرایه‌وه كه تابلۆیان پێبدرێت و داوای پشكنینی زیاتریان كرد، به‌هۆی نه‌گونجاوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆسه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان.