سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی سەر بە ئیسرائیل لە نزیک تەنگەی هورمزدا دەگرێت

لڤین

هاوکات لەگەڵ دەنگۆی هێرشی توڵەسەندنەوەی ئێران بەهۆی هێرشێکی گوماناوی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا کە بووە هۆی کوژرانی 12 کەس، سوپای پاسداران ڕۆژی شەممە دەستی بەسەر کەشتییەکی سەر بە ئیسرائیل لە نزیک تەنگەی هورمزدا گرت.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانی هێزی دەریایی ئێران هێرشەکەیان بۆ سەر کەشتییەکە ئەنجامداوە.

هەروەها ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کەشتییەکە هی ” ملیاردێرێکی ئیسرائیلییە”.

ئەو کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە ناوی ئێم ئێس سی ئێرنز (MSC Erins)ە کە کە ئاڵای پورتوگالی لەسەرە و وەک ئیرنا نووسیویەتی هێزە دەریاییە تایبەتەکانی سوپای پاسداران دەستیان بەسەردا گرتووە و ئاراستەی ئاوەکانی ئێرانیان کردووە.

کەشتی ئێم ئێس سی ئێرنز پەیوەندی بە کۆمپانیای زودیاک مریتام (Zodiac Maritime )ەوە هەیە کە بنکەکەی لە لەندەنە و خاوەنەکەی ملیاردێرێکی ئیسرائیلییە بە ناوی ئایڵ ئۆفەر.

دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button