عێراق ٥٦ کارگەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەکاتەوە

لڤین

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە دانەوێڵەی ناوخۆیی، ٥٦ کارگەی نوێی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەکەنەوە. دەشڵێت، “وەک یەکەم قۆناغ چوار کارگەمان کردووەتەوە کە سیانیان لە بەغدایە”.

 

ئەمڕۆ شەممە، موحسین نامس بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، وەک یەکەم قۆناغ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە دانەوێڵەی ناوخۆیی، چوار کارگەیان لە بەغدا و پارێزگای سەڵاحەدین کردووەتەوە و دەستیان بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر کردووە.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پلانیاندایە بە تێکڕا ٥٦ کارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا تەنها چوار کارگە کراونەتەوە کە سیانیان لە بەغدا و یەکێکیان لە پارێزگای سەڵاحەدینە. وتیشی، “بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا هەشت کارگەی دیکە بکەینەوە“.

باسی لەوەش کردووە، کارگەکان دەستیان بە کار کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ئاردەی لەو کارگانە بەرهەم هێنراوە، دەخرێتە بازاڕەوە کە کوالێتی بەرزە و بەتەواوی لە دانەوێڵەی ناوخۆیی بەرهەم هێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button