گەشتوگوزاری هەولێر: 56 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ شاره‌كه‌ كردوه‌

لڤین

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاشكرایكرد: لە دوو رۆژی رابردوودی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا زیاتر لە 56 هەزار گەشتیار لە ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقەوە هاتوونەتە شاره‌كه‌.

نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە به‌پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکانی هەولێر ئاشكرایكردوه‌: لە دوو رۆژی جەژی “ڕەمەزانی پیرۆزدا”، زیاتر لە 56 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هاتوونەتە هەولێر.

ناوبراو راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ “باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت”، پێشبینیشی كردوه‌ لە چەند کاتژمێر و رۆژی داهاتوو ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاد بكات.

دوێنێش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن و پشووەکان؛ ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر دەکەن بۆ پشوو وەرگرتن و ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە ناوەڕاست و باشوری عێراق سەردانی شاری هەولێر بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button