سۆران عومەر: بابەتی سێ موچە نەدراوەكەم ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كرد

لڤین:

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بابەتی سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی كرد.

سۆران عومەر، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سێ موچەیە کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) بدرێتەوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی.

هەروەها وەرنەگرتنی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ( ١٠-١١-١٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ کە بوە هۆکاری دو سکاڵا لەدادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) کە پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستان خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای تەوتین.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەنوسراوی ژمارە (٧٠٢/د لە٢٥/٢/٢٠٢٤) هاوپێچ بەواژۆی (٢٥) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٤١٠٢٧٣ لە ٢٧/٣/٢٠٢٤) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button