پارتی لە بازگەی مێرگەسۆر چی دەکات ؟

لڤین
سەرچاوەیەک بە سایتی لڤینی ڕاگەیاند ، لە یەکەم بازگەی ئاسایشی پارتی لە هاودیان بۆ مێرگەسۆر – بارزان بڕیاردراوە کە هەر کاسبکارێک ئیش و کار لە سنووری داخراوی خۆی بکات و هەر کەسێک بەمەبەستی ئیش کردن بەوێدا تێپەڕێت ناسنامەکانیان لێ وەردەگرن و نایندەنەوە تا دەگەڕێنەوە ، دەبێ بارزانی بیت ، تەنانەت پارتیش بیت قبوڵیان نیە گەر بارزانی نەبیت ، لەبەر ئەم هۆکارە خەڵکانێکی زۆر بێکار ماونەتەوە چونکە زۆربەیان ئیش و کاریان لە دەشتی بەرازگرە کە سنوری تورکییایە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button