کارمەندێکی کتێبخانەی گشتیی عەربەت لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە ڕفێندرا

لڤین

ئەمڕۆ بەرواری 2021/7/7 کارمەندێکی کتێبخانەی گشتیی عەربەت بە ناوی (فەرمان ڕۆستەم حسن) لەکاتی دەوامی ڕەسمیدا لەلایەن هێزێکی ئەمنی نەناسراوەوە ڕفێندرا ، و تا ئێستاش هۆکاری ڕفاندنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

پەیوەندیمان کرد بە لایەنی پەیوەندیدارەوە بەڵام کەس ئامادە نەبوو زانیاریمان پێ بدات.

هاوڕێیەکی فەرمان بە ناوی هێمن عمر کە کارمەندی کتێخانەکەیە بۆ لڤین دواو گوتی ” لەگەڵ فەرمان لە ٢٠٠٩وە لێرە پێکەوە کارمەندین و هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسای و کۆمەڵایەتی نەبووە نازانین هۆکاری ڕفاندنەکەی چیە ”

کەس و کاری گەنجە دەستگیرکراوەکە ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە فەرمان هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسای و کۆمەڵایەتی نەبووە ،

کەس و کارەکەی تەنھا گومانی ئەوەیان هەیە کە هۆکاری دەستگیرکردنی کوڕەکەیان ئەوەیە کە هاوڕێیەکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ئێران ،و چەند جارێك سەردانی کردوون .

Back to top button