وەزارەتی ئەوقاف هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە زێدەڕۆیی کردنە سەر موڵکەکانی

لڤین:

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ژمارە ( ١٧٦٧ ) کە لە ڕێکەوتی ( ٢٩ / ٦ / ٢٠٢١ ) سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە،” پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٦٨٨٩ ) لە ( ٣ / ١١ / ٢٠٢٠ ) و نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( ١٨٧٥٧ ) لە ( ١٧ / ١١ / ٢٠٢٠ ) کە هاوپێچ کراون. ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خاوەن چەندین موڵکی وەقفین لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان. لە ماوەی ڕابردوو بە ئێستاشەوە زێدەڕۆی کراوەتە سەر موڵکەکانمان.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” داوا لە بەڕێزتان دەکەین لە ڕێگەی خۆتانەوە تەواوی دادگاکانی کوردستان ئاگادار بکرێنەوە کە هەر کەس زێدەڕۆیی کردووەتە سەر موڵکەکانی ئەوقاف دەستبەرداری موڵکەکان بێت و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێتەو.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button