وردەکاریی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر

لڤین:

شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دژە تیرۆری کوردستانیش رایگەیاند: هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دژە تیرۆری کوردستان زانیاری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاتژمێر 10:30 شەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە وتەی دژە تیرۆری کوردستان، “هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە”، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە زیانی مادیی لێکەوتوەتەوە.

لە دوای هێرشەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لێدرا و بۆ ماوەیەکیش رێگاکانی چوون بەرە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر داخران و دواتر رێگەکان کرانەوە.

لەسەر هێرشەکە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر وتی “هەولێر زۆر ئارامە بەو کارە ترسنۆکانە ناهەژێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت”.

هاوکات پارێزگاری هەولێر بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و داوایشی لە هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق کرد کە لێکۆڵینەوەی جیددی لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێنە سەر هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە رۆژی 26ی مانگی ڕابردوو سێ درۆن  لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاوڵاتییەک لە باخچەکانی سەر ڕێگەی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دا کە دوو لەو درۆنانە تەقینەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button