ڕوسیا ئاگربەستی ڕاگەیاند

لڤین:

لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ، روسیا ئاگربەستی کاتیی راگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل لە ئۆکرانیا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی هەماهەنگیی نێوان یەکەکان بۆ دەستوەردانی مرۆیی لە ئۆکرانیا کە سەربە وەزارەتی بەرگریی روسیایە بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ئۆکرانیا نزیکەی دوو ملیۆن کەس داواکاریان پێشکەش بە دامەزراوەکانی روسیا کردووە بۆ گواستنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئامادەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکرانیا و هاتووە”لایەنی روسی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ لە هەشتی ئاداردا، ئاگربەست رادەگەیەنێت و ئامادەیە لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button