بازرگانانی سلێمانی: خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە

لڤین:

بازرگانانی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە خواردەمەنی و کاڵای پێویست لەکۆگاکاندا هەیەو پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات و قائیمقامیەتی سلێمانیش بەوردی چاودێری بازاڕ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە(٢٠٢٢.٣.٨) بەئامادەبونی نوێنەری پەرلەمانی کوردستان و قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری بازرگانان و بەرپرسی فەرمانگە پەیوەنددارەکانی سلێمانی کۆبونەوەک لەژوری بازرگانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: دڵنیایی تەواو دەدەینە هاوڵاتیان کەخۆراکێکی زۆرمان لەعەمبارەکاندا هەیەو پیویست بەدڵەڕاوکێ ناکات، ئێمە ئەزمونی ماوەی کەرەنتینەی کۆرۆنامان هەیە کەبەهاوکاری هەموو لایەک توانیمان سەرکەوتوانە تێیپەڕێنین و هیچ گرفتێکی گرانی و نەبونی خواردەمەنی لەسلێمانی ڕوینەدا.

قائیمقامی سلێمانی ڕاشیگەیاند: هەموو کارئاسانیەک بۆ بازرگانەکان دەکەین بۆ هێنانی خواردەمەنی و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لەبەرزبونەوەی نرخ و هەموو لیژنەکانیشمان ڕاسپرادووە هەرکەس نرخی کاڵاو شمەک گران بکات ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.

عوسمان سێدەری سەرۆکی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی سەرجەم بازرگانەکانی کردوو وتی: پێویستە بەهەموو لایەکمانەوە هەوڵبدەین بژێوی و ژیانی هاوڵاتان لەپێشینەی کارەکانمان بێت بتوانین ژیان و گوزەران و هاوڵاتیان هێڵی سور بێت.

سیروان محمد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ برا بازرگانەکانمان بۆ بەرەوپێش بردنی کەرتی بازرگانی و پیسەسازی لە شارەکەماندا کەخۆشبەختانە ئێستا سلێمانی بووەتە سەنتەری ناردنە دەرەوەی خواردەمەنی بۆ شارەکانی تری عێراق کۆگاکانمان خواردەمەنی پێویستی عەمباکراویان تێدایە.

بازرگانان و کۆمپانیاکانی خراکیش دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە ماددەی خۆراکی زۆری عەمبارکراومان لە عەمبارەکاندا هەیە و بەردەوامیش خواردەمەنی و کاڵاکانمان لەمەرزەکانەوە دێنە ناو شاری سلێمانی و هیچ بازرگانێکیش نابێتە هۆکاری گرانفرۆشی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button