بڕی (١٠٠) هەزار دینار دەدرێتە خێزانە کەمدەرامەتەکان

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی مینحەیەکی (100) هەزاریی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و خێزانە کەمدەرامەتەکان.
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدرا بە تەرخانکردنی مینحەی مانگانەی (100) هەزار دینار وەکو دەرماڵەی گوزەران بۆ خانەنشینان و فەرمانبەرانی دەستبەری کۆمەڵایەتی و خێزانە کەمدەرامەتەکان.
باسی لەوەشکردووە، دابەشکردنی بڕە پارەکە بەگوێرەی رێنمایی دەبێت لە داهاتوودا لەبارەیەوە زانیاری نوێ بڵاودەکرێتەوە.