ئیسرائیل دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشقی بۆردوومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند جارێک دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێگەی سوپا و گروپە چەکدارەکانیان کردە ئامانج، روانگەی سوریش بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت بنكەیەكی سەربازی سوپای سوریا و میلیشیاكانی ئێران بە تەواوی خاپوور كراوە.

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیان کردە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا.

ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سوریا، رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە ھێرشی مووشەكی كردووەتە سەر چەند بنكەیەكیان لە باشووری سوریا و توانیویانە سەرجەم مووشەكەكان بە سیستمی بەرگری مووشەكی تێكبشكێنن و تەنیا زیانی ماددی ھەبووە.

لە بەرامبەردا روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاوی كردووەتەوە کە “ھێرشەكەی ئیسرائیل بنكەیەکی سەربازی حكومەتی سوریا و میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی لە ناوچەی ھەباریە لە دەوروبەری قونەیترەی دیمەشق كردووەتە ئامانج و بنكەكە بە تەواوی لەناوچووە و ھیچ زانیارییەكیش لەبارەی زیانە گیانییەكان لەبەر دەست نییە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button