ماوەی هەفتەیەکە رۆژنامەنووسێکی سنوری دهۆک لای ئاسایشی پارتی بێسەروشوێنە

ماوەی هەفتەیەکە قارەمان شوکری رۆژنامەنووس لەلایەن هێزێکی دەمامکداری پارتییەوە لە سنوری دهۆک لەماڵەکەی خۆیدا ڕفێنراوە، برایەکیشی دەڵێت: قارەمان تا ئێستا بێسەروشوێنە و ناشزانن بۆچی دەستگیرکراوە.

٢٧ی مانگی ڕابردوو، هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆمەڵگەی سیرێ لە سنوری پارێزگای دهۆک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری زەینەدین و دوای تێکدانی ماڵ و دوکانەکەی و سوکایەتیی کردن بە خانەوادەکەی دەستگیریان کرد.

لە بارەی چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسەوە زێرەڤان شوکری، برای قارەمان بە ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “هەفتەیەکە براکەم بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دیارنییە و تا ئێستا نازانین بۆچی دەستگیرکراوە”.

برای ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشداوە، کە “دوای ئەوەی سەردانی ئاسایشی شیلادزێمان کرد و هیچ زانیارییەکیان پێنەداین، پەیوەندیمان بە پارێزەرانی خۆبەخشەوە کرد، ئەوانیش پێیان وتین تا نەبرێتە دادگا ناتوانن هیچ زانیارییەکمان دەستبکەوێت لەبارەیەوە”.

قارەمان شوکری، ئەوە جاری سێیەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە دەستگیردەکرێت، پێش ئەم دەستگیرکردنەی لە ٢٧-٦-٢٠٢٠، دوای خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بۆردوومانەکانی تورکیا لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر کراو دوای سێ مانگ لە زیندانی کردنی بە کەفالەت ئازادکرا، باوکیشی کە کامێرامانی کەناڵی کەی ئێن ئێن بوو چەند ساڵێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button