دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی ته‌رمی فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌كه و پارچەی فڕۆکەکانی لە یۆنان دۆزرایه‌وه

وەزیری گواستنەوەی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، دوای سێ رۆژ له بێسه‌روشوێن بوونی ته‌رمی ئەو فڕۆكه‌وانه عێراقییەی له یۆنان به فڕۆكه‌كه‌یه‌وه دیارنه‌ما دۆزیوەتەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناسر شبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاشکرایکرد کەعه‌ممار ئیبراهیم-ی فڕۆكه‌وان له گه‌شتێكی مه‌شقكردندا له خاكی یۆنان فڕۆكه‌كه‌ی بێسه‌روشوێن بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه بەبێ ئەوەی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی رووداوه‌كەوە ئاشکرابکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە، یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی زاگۆری باكووری رۆژئاوای یۆنان، ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له‌نێو پاشماوه‌ی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌یدا بینووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه له‌ناو پاشماوه‌ی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وانێكی عێراقی به‌ناوی عه‌ممار ئیبراهیم كه به‌شداربووه له خولێكی راهێنان له ئه‌كادیمیای “ئه‌گناتیا” له یۆنان، له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی راهێنان بووه دیارنه‌ماوه.