بەرپرسێکی تەندروستی هۆکاری جێبەجێ نەکردنی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشکرا دەکات

لڤین:
بەرپرسێکی تەندروستی هۆکاری جێبەجێ نەکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسێمانی، لە شەوی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات.
لەوبارەیەوە هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند، “هۆشداریمان دابوو کە دەبێت بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ زەمینەسازی بکرێت، چونکە قەدەغەی هاتووچۆکانی رابردوو وایکردووە هاوڵاتیان متمانەیان کەمبێتەوە”.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی سلێمانی وتیشی: “پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێکارەکان دەرخەری ئەوەیە کە زەمینەسازی نەکراوە بۆ جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ، خەڵک دەڵێن، لە نێوان هەڵبژاردنی توشبوون بە کۆرۆنا و بژێوی ژیان ئەوان بژێوی هەڵدەبژێرن”.