رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا شەش قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کەسێک کوژرا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون و تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.

ڕووداوەکە لە شاری برایانی تەکساس لە کارگەیەکی دروستکردنی کەوانتەر ڕوویداوە کە لەکاتی تەقەکردنەکەدا ژمارەیەکی زۆری کارمەند و کرێکاری تێدا بووە، ئەوەش هۆکاریی زۆری ژمارەی بریندارانە.

سەبارەت بە ڕووداوەکە پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، لە دوای ڕووداوەکە، تەقەکەرەکە هەڵهات، بەڵام هێزەکانی پۆلیس دوای کەوتن و توانیویانە دەستگیری بکەن، ئەوەش دوای برینداربونی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان.

لای خۆیەوە کەریگ کەمینگس، بەرپرسی ئاسایش لە پۆلیسی تێکساس لە بارەی ڕووداوەکە رایگەیاند، “نزیکەی کاتژمێر 3:30 خولەک لە باشوری شارۆچکەی برایان رووداوێكی تەقەکردن لە کارگەیەک رویدا، هێرشەکە بووەهۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی 5 کەسی دیکە، هۆکاری هێرشەکە رون نییە و لیكۆڵینەوەکانمان لەو بارەیەوە بەردەوامن. هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە و زانیاری زیاتر لە چوارچێوەی لیكۆڵینەوەکان رادەگەیێندرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button