هێرشێکی موشەکی بۆسەر عه‌ین ئه‌سه‌د پوچەڵکرایەوە

لڤین:
سوپای عێراق دەستی بەسەر سه‌كۆیه‌كی موشه‌كهاوێژداگرت و له‌نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئاسمانی و موشه‌كه‌كانیان پوچه‌ڵ كرده‌وه.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەدواداچونێکی مەیدانیدا شه‌وی رابردوو، هێزەکانی سەر بە لیوای 29ی فیرقەی 7ی سوپای عێراق لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی بنکەی عەین ئەسەد بارهەڵگرێک لە جۆری (هینۆ)یان دۆزیوەتەوە کە 24 موشەکی تێدابووە و سەکۆیەکی هەڵدانی موشەکیشی لەسەر جێگیرکراوە.
شانەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تیمە ئەندازییەکان موشەکەکانیان پوچەڵکردوەتەوە و هێزە ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.