ترسنۆکەکان خۆیان بێ بەری دەکەن!

ئەم ئێوارەیە وتەبێژی یەکگرتوو حیزبەکەی و فراکسیۆنەکەی لە لێدوانەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاریان بێبەری کرد کاتێک وەڵامی رەگەزپەرستە تورکەکانی دابویەوە.

دوو رۆژە ناوەندی حکومی و حیزبی لەتورکیا هەرەشە لە هەرێمی کوردستان و ئیدارەی باکوری عیراق (کە بەقەولی خۆیان مەبەستیان حکومەتی هەرێمی کوردستانە) دەکەن.

کەچی هیچ کەسێک لەپاڵەوانەکانی دوێنێ کە دەوڵەتیان دروست دەکرد نقەیان لێوە نایەت، بگرە ترسنۆکانە پەشیمان دەبنەوە.

لەمەش سەیرتر ئەوانەی کە دوێنێ بەخائین و دژی دەوڵەتی کوردستان پەلامار دەدراین، ئەمڕۆ بونەتە رەمزی دیفاع لەو پوولەی کەنەخشەی کوردستانی لەسەر بووە.

هیچ شتێک بەهێندەی دنیای سیاسی ئێمە سەیر نیە.

دوێنێ کە لەسەر برسیەتی و کوێرەوەریی خەڵک دەنگمان هەڵدەبڕی، ئەوان پێیان دەوتین بێگانە پەرست، ئەمڕۆ کە بەجدی هەڕەشە لەنەخشەی کوردستان دەبینین لەلایەن بێگانەکانەوە ئەوان کەڕ و کاس دۆش داماون.

ئەرێ بەراست چاویان کوێرە یان ترسیان لەبڕینی بۆری نەوتەکانیانە؟

ئەرێ بەراست حکومەتی هەرێم چاوی هەیە؟ یان وتەبێژی ئەمارەتەکەی ئەردۆگان سکوتی پێکردوە؟

بەسە ئەم لاوازیی و بێ بەریە راگرن، خۆ کفرتان نەکردوە، نەخشەی نەتەوەیەکە و خوا دروستی کردوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button