ئاری هەرسین:

خەون بە دەوڵەتی کوردییەوە دەبینین

لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە لەبارەی کۆبونەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی پارتی رایگەیاند، هەمو دانوستانێک پێویستی بە کەشێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی سەربگرێت، با چاوەڕوان بکەین و بزانین ئەنجامی ئەو هەوڵە باشانەی کە دەدرێن بە کوێ دەگات.

ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لەبارەی کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند”هەمو دانوستانێک پێویستی بە کەشێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی سەربگرێت، ئەمەش جۆرێکە لە دانوستان و پێویستە هەمولایەک موراعاتی دۆخەکە بکەن”.

لەبارەی شوێنی کۆبونەوەکە، ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگاداری وردەکاری نیم لەبەرئەوەی من ئەندامی تیمی دانوستانکار نیم، بەڵام با چاوەڕوان بکەین و بزانین ئەنجامی ئەو هەوڵە باشانەی کە دەدرێن بە کوێ دەگات”.

لەبارەی وتەکانی بەرپرسانی تورکیا پەیوەست بە هێرش و سوکایەتییەکانیان بە گەلی کوردستان لەسەر بڵاوکردنەوەی پولێک لەکاتی سەردانی پاپا، وتی”زۆر سەیرم لێدێت خەونیش بە میللەتێک رەوا نابینن و منداڵێکیش دەزانێت نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر پولێک دەوڵەتی کوردی دروستنابێت”.

رونیشیکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەوە تێگەیشتوە هەرێمی کوردستان هەر کێشەیەکی لەگەڵ تورکیادا هەبێت دەبێت بە دیالۆگ چارەسەربکرێت، چونکە بە شەڕ هیچ کێشەیەکی سیاسی چارەسەر ناکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button