داعش كوشتنی خێزانه‌كه‌ی تكریتی خستە ئەستۆی خۆی و وێنەکەی بڵاوكرده‌وه

لڤین: داعش کۆمەڵکوژکردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تكریتی خستە ئەستۆی خۆی و وێنەکەی بڵاوكرده‌وه.
دوێنێ ژمارەیەک چەكدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە، چوونە سەرماڵێک لە گوندی ئەلبودۆر لە باشوری شاری تکریت و سەرجەم ئەندامانی خیزانەکەیان کە ژمارەیان 7 کەس بوو کۆمەڵکوژ کرد.
ئەمرۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وێنه‌ی ساتی كۆمه‌ڵكوژکردنی ئه‌ندامانی ئەو خێزانەیان له ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه و بەرپرسیارێتی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی خستە ئەستۆی خۆی.
پێشتریش داعش لە سنوری ئه‌لبو دور، کە 25 كیلۆمه‌تر له شاری تكریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینەوە دووره جموجۆڵی هه‌بووه.