سەوزە فرۆشم، سەرم بەرزە

ئای کە سەربەرزییە لەگەڵ کاروانێک رێگەت گرتبێتە بەر کە سەرقافڵەی ئەو کاروانە قسەی دڵی سەوزەفرۆش و کاسبکار و هەژارەکان بکات.
ئاخر تۆ کە کۆیلەی چۆن لەو مانا گەورەیە تێدەگەی؟؟
ئاخر تۆ کەبەشدار بوو بیت لەگەڵ ئەوانەی کە تەقەیان لەمنداڵ و گەنج و هەژاران دەکرد، ئیتر چۆن لەوە تێدەگەی کە هەموو سیاسیەک ناتوانێ خۆشەویستی هەژاران بێت و دڵ و دەروونیان بەدەستبهێنێت؟؟
شانازیە بۆئێمە کە کۆیلەکان دەمانخەنە ریزی خەڵکی سەوزەفرۆش و ئەوانەی کە بەحەڵاڵی و بەئارەقی ناوچەوان و بەهێزی ناوپەلیان منداڵەکانیان دەژیەنن.
کۆیلە …
چما کابرای سەوزە فرۆش و خەڵکی کاسبی ناو بازاڕ مرۆڤ نین؟ کەرامەتیان نیە؟
هەر لەبەرئەوەی بەبێ دزی و بەسەربەرزی منداڵەکانیان بەخێو دەکەن ئاوا سەیری دەکەن؟؟
ئای کەسەربەزییە سەوزەفرۆش بم…
ئاخر کۆیلە تۆ بەمە دوو ئیعتراف دەکەی:
یەکەمیان ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵک کە کاسبکار و کرێکار و سەوزەفرۆشن لەدڵی شێخ لاهورن، کە هەر ئەم راستیەیە ئێوە بەردەوام لێی دەترسن و زەندەقتان لێی چوە و تەنانەت پێشمەرگەی خۆتان نانبڕاو دەکەن هەر لەبەرئەوەی کەمنداڵەکەی ناو ناوە لاهور.
ئەرێ بەراست خۆ تۆ ماوەیەک خۆت هەڵکردبوو و دەتوت من پێشمەرگەی حیزب نیم و پێشمەرگەی کوردستانم، ئیتر بۆ ناچی لەو پێشمەرگە هەژارە بپرسیتەوە؟
دووەم ئیعتراف ئەوەیە کە دز و گەندەڵی و قاچاخچیەتی و مافیا نابێتە سەوزە فرۆش و کرێکار.
کۆیلەی نەزان…
لەکوێ سەوزە فرۆش دەتوانێ تەلار و کۆشک و کۆمپانیای نەوت و قاچاغچی بکات؟؟
لەکوێ کاسبکار دەتوانێ نەوت و سەروەتی میللەت بدزێ؟؟
لەکوێ کرێکار دەتوانێ خاک بفرۆشێ؟؟
تەنها قسەیەک کەبتوانی بەراستی بیکەی ئەوەیە کە بەکۆیلەکانی هاوڕێت بڵێی، ئەو لەگەڵ سەوزە فرۆش و کرێکار و خزمەتکاری خەڵکە نەک ئەو درۆ و تەشهیرانەی کەرۆژانە ئێمە پێی دەکەین
