هەڵبژاردن لەپێشوەختی تشریندا

تادێت ، رۆژ لەدوای رۆژ لەپێشوەختە هەڵبژاردنەکەی دە ی تشرین نزیک دەبینەوە
هەڵمەتێکی هێمن لەباشوور و ناوەراست ، تا رادەیەک سارد و سڕ لەهەرێم بەدیدەکرێ
پێدەچێ لەدوو هەفتەی کۆتای هێزە سیاسیەکان بانگەشەکە بخەنە قۆناغێکی نوێ. بەڵام ئەگەری بژاردەی توند و لێکخشان لەیەکەم رۆژی دەنگدان تا پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو چاوەرێی ئایندەی پرۆسەی سیاسی عیراق دەکات، بەتایبەتی لەنێوان هێزە وەلائیەکان و سەدریەکان
لەعیراقی نوێدا، ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدرێ و بەر لەوادە دەستووریەکەی خۆی کەچوار ساڵە بەرێوە دەبرێ
بەدڵنیایەوە؛
– گرنگ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نیە لەکاتی خۆیدا
– گرنگ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نیە لەپێشوەختدا
بەڵکو گرنگ ئەوەیە کە چی لەدۆخی خەڵک دەگۆڕێ؟؟!
– گرنگ ئەوەیە کە ئەم هێزە سیاسیانەی عیراق هەتا چەند راستگۆ دەبن بەرامبەر بەو بەڵێنانەی کەئەم رۆژانە
دەیبیستین؟!
– گرنگ سارد و سڕ یان توندی و گەرم و گوڕی بانگەشەی هەڵبژاردن نیە
– گرنگ ئەوەیە ئەوانەی کەبراوەی هەڵبژاردنەکەی تشرین دەبن، پێشوەخت وەک هەڵبژاردنەکە بەرنامە دادەنێن و شتێکی کەم لەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەرەو باش دەگۆڕن
