ڕووسیا داوا دەکات تورکیا هێرشی زەمینی نەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:

لەدوایین گفتوگۆکانی نێوان هەردو لایەنی روسی و تورکی تایبەت بە رۆژئاوای کوردستان و هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی، مۆسکۆ پێشنیاز بۆ ئەنقەرە دەکات رەزامەند بێت بە ئەنجامنەدانی هێرشی زەمینی، لەبەرامبەریشدا هەسەدە لە کۆبانێ و منبج بکشێتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری راگەیاندوە، لەگفتوگۆکانی نێوان روسیا و تورکیا تایبەت بە دۆخی باکوری سوریا، مۆسکۆ پێشنیازی بۆ ئەنقەرە کردوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چەند ناوچەیەک بکشێنەوە، لە بەرامبەریشدا تورکیا هێرشی زەمینی نەکاتەسەر رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، روسیا پێشنیازی کردوە هەسەدە لە کۆبانێ و منبج بکشێتەوە و تل رەفعەت کە ئەنقەرەی داوای چۆڵکردنی ئەو ناوچەیەش دەکات، لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button