لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوو کەس به تۆمه‌تی “خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” دهستگیردەکرێن

لڤین:
پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایدەگەیەنێت” دوو هاوڵاتی به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركران كه هه‌ڕه‌شه‌یان له كچێك كردبوو ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێنه‌دات وێنه و ڤیدیۆی بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه” دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه له ڕه‌گه‌زی مێ له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه به وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبار له ڕێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوه له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ وێنه‌كانی پاره‌ی لێوه‌رگرتووە”.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە” په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ڕێكخرا بڕیاری دادوه‌ر به ده‌ستهات دواتر له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین (مكافحه) ده‌ستكرا، به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی ورد دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست توانرا له كاتی پێدانی پاره و دوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه، دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (س.م.ع) له دایكبوی ١٩٨٩ و (ی.س.م) له دایكبوی ٢٠٠٢ ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیركران”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه” دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیان نا بهتاوانهكانیان، دواتر دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێ مادده‌ی (٢) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن”.