مستەفا کازمی: عێراقییەکان دەگەڕێنینەوە

لڤین:

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،كار بۆ هێنانەوەی سەرجەم كۆچبەرانی عێراق لە سنووری بیلارووسیا دەکەین.

ئەمرۆ ( دووشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مارگۆریت شیناس، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا كۆبۆوە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی ڕایگەیاندووە، “حكومەتی عێراق كار بۆ هێنانەوەی سەرجەم كۆچبەرانی وڵاتەكەی لە سنوری بیلاروسیا دەكات”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا جەختیكردۆتە لەسەر  گرنگی ئەنجامدانی سەرجەم ڕێكارە هاوبەشەكان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا”.

ڕایشیگەیاند،” پەیوەندی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا و پێویستی گەشەپێدانیان لەبوارە جۆراوجۆرەكانی سیاسیی و ئەمنی و ئابوری و ڕۆشنبیری و چەند بوارێكی دیكە تاوتوێكراوە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوە ئاشکرادەکات، “سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لەپاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراق لە ناوچە جیاجیاكانی یەكێتی ئەوروپا كردۆتەوە بۆ بەرگرتن لەوەی كە عێراقییەكان نەبنە قوربانی تۆڕەكانی قاچاخچێیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button