رۆژنامەی میرەری بەریتانی: نەدیم زەهاوی پارەیەكی زۆری لە نەوتی هەرێم كۆكردووەتەوە

لڤین:

رۆژنامەی میرەری بەریتانی، نەدیم زەهاوی سەروەت و سامانێکی زۆر لە رێگەی کۆمپانیایەکی نەوت لە کوردستان کۆ دەکاتەوەو پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەبووە لەگەڵ سیروان بارزانی برازای مسعود بارزانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند،” گەندەڵی گەورەترین کێشەی ئابورییە لە کوردستاندا، گەندەڵی دەستی پێکردووە لە سەری سەرەوە لەگەڵ سەرکردە سیاییەکان بە بێدەنگی گرێبەستەکان لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن”.

زەهاوی 1.3 ملیۆن پاەوندی لە کۆمپانیایەکی نەوت دەست کەوتووە لە کاتێگدا کە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە، بەڵام توانیویەتی داهاتەکانی ئیشی دووەمی بە شاراوەیی بهێڵێتەوە لە ژێر پەردەی کاری پەرلەمانتارییدا.

زەهاوی هاوسەرۆکی گروپی سەرجەم پارتەکانی پەرلەمان بووە بۆ کورستان لە ساڵی 2015، ئەوکاتەی کە دەستی کر بە کار کردن لە کۆمپانیای گاڵف کیستۆن، کە خاوەنی کێڵگەی نەوتییە لە کوردستان و بۆ هەر سەعاتێک 1000 پاوەندیان پێداوە.

داهاتی مانگانەی ئەو ئەو لە گاڵف کیستۆن لە لیستی داهاتەکانیدا ئاشکرا کراوە، بەڵام کۆی گشتی داهات و دەستکەوتەکانی ئیشی دووەمی ئاماژەی پێنەکراوە. ئەویش سوپاس بۆ یاساکانی پەرلەمانتاری کە رێگەی پێداوە کاری راوێژکاری بۆ کۆمپانیاکان بکات لە رێگەی کۆمپانیای زەهاوی و زەهاوی بۆ بازرگانی سنوردار، کە کۆمپانیایەکی راوێژکارییەو لەگەڵ ژنەکەیدا دایمەزراندووە.

لەوبارەیەوە داوامان لە بەرێز زەهاوی کرد کە کۆمێنتی خۆی بدات لەو بارەیەوە بەڵام وەڵامی داخوازییەکەی نەدایەوە.
بەڵام ئالستەر گراهام، هاوسەرۆکی پێشوی لیژنەی پێوەرەکانی ژیانی گشتی وتی: دەکرێت ئەمە بەوشێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکرێت کە هەوڵێکی مەبەستدار بووە بۆ یاریکردن بە یاساکان تاوەکو دان نەنێت بە قەبارەی داهاتەکانی وەک راوێژکارێکی بازرگانی.

گرنگترین شت کە جەختی لێ بکەینەوە ئەوەیە کە ئەندامی پەرلەمان بەرپرسیارێتی کەسی دەکەوێتە ئەستۆیان کە دڵنیابن لەوەی نەک تەنها پەیرەوی یاساکان بکەن بەڵکو پابەند بن بە رۆحی ئەخلاقیاتی پیشەکەیانەوە.

“دەنگدەران مافی خۆیانە بزانن کە چەندێک کات سەرف دەکات و چەند و پارە وەردەگرێت لە دەرەوەی کاری سیاسی خۆی.”
بەدواداچونەکەی میرەر ئەوەی ئاشکرا کردووە کە زەهاوی چۆن ئەو سامانەی کۆ کردوەتەوە لە جیهانێکی بزنسی ناشەفاف و ناروندا لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی لە کوردستان.

چەند مانگێک پاش بونی بە پەرلەمانتار لە 2010، زەهاوی دەبێتە هاوسەرۆکی گروپی سەرجەم پارتەکان بۆ کوردستان، 5 گەشتی خۆرایی بۆ هەرێمەکە کردووە لە ماوەی ساڵەکانی 2011 بۆ 2015.

سکرتاریەتی گروپەکە پشتیوانی مادی کرابوون لەلایەن کۆمپانیای (گاڵف کیستۆن)ەوە کە بەرێوەبەری کێڵگەی نەوتی شێخان لە کورستانی عێراق.

زەهاوی وتەبێژی میوان دەبێت لە کۆنفرانسی ئەفرین لە هەولێری پایتەختی کوردستان کە لەلایەن (گاڵف کیستۆن) و کۆمپانیایەکی نەوتی دیکەوە سپۆنسەرکرابوو لە نۆڤەمبەری 2011.

هەر پاش کۆنفرانسەکە زۆر ناخایەنێت، کۆمپانیای زەهاوی زەهاوی لە لیستی موچەی هەردوو کۆمپانیا نەوتییەکەدا جێگیر دەکرێت.

کۆمپانیاکەی باوکی زەهاوی، حاریپ زەهاوی، بە ناوی گەشەپێدانی پرۆژەکانی عێراق پێشتر لە کوردستان دەستبەکاربوو لە چەند پرۆژەیەکی بیناسازیدا.

سەرچاوەیەک بە میرەری وت، کۆمپانیای گەشەپێدانی پرۆژەکانی عێراق گرێبەستی مانگانەی هەبووە لەگەڵ کۆمپانیای عەفرین. هەروەها میرەر پەیجێکی ئەرشیفکراوی دۆزیوەتەوە لەسەر وێبسایتی کۆممپانیاکەی باوکی زەهاوی کە ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆژەیەکی هاوبەشیان هەبووە لەگەڵ سیروان بارزانی برازای مسعود بارزانی کە لە ساڵی 2005 بۆ 2017 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە.

سیروان بارزانی بە پێی بەڵگەنامەکانی دادگای ئەمریکادا تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی گەندەڵی لە کۆمپانیا عێراقییەکەی تایبەت بە بواری پەیوەندییەکان. بەڵام ئەو تۆمەتەکانی بە بێ بنەما لەقەڵەمداوە.

تۆماری موڵک و داهاتەکانی نەدیم زەهاوی ئەوە نیشان دەدەن کە کۆمپانیای زەهاوی زەهاوی راوێژی پێشکەش کردووە بە کۆمپانیای گەشەپێدانی پرۆژەکانی عێراق لە 2011 تا 2019. بەلام نەزانراوە بری چەندی وەرگرتووە لە بەرامبەریدا. بەلام هیچ پێشنیارێک نییە کە زەهاوی و باوکی تێوەگلابن لە گەندەڵی.

کۆمپانیای زەهاوی زەهاوی راوێژکاری کۆمپانیای عەفرین بووە لە 2012 بۆ 2015، بەڵام دیار نییە لەوێش چەندی وەرگرتووە.
زەهاوی لە عەفرین دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد پاش ئەوەی نوسینگەی بنەبرکردنی ساختەکاری دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل، کە بووە هۆی زیندانی کردنی دوو لە بەرێوەبەرانی جێبەجێ کردنی کۆمپانیاکە بەهۆی کاری ساختەکاری و شتنەوەی پارە. بەلام هیچ پێشنیارێک نییە کە زەهاوی تێوەگلابێت لە کاری نایاسایی.

دوای ئەوەی واز لە عەفرین دەهێنێت دەبێتە بەرپرسی ستراتیژییەتی کۆمپانیای گاڵف کیستۆن، کە سەرەتا داهاتی 20,126 پاوەند بوو دواتر بووە 29,643 پاوەند بۆ 8 تا 21 سەعات لە ملنگێکدا کە خۆی ئاماژەی پێکردووە.

تەنها چەند هەفتەیەک پاش چاوپێکەوتنێکی وەزارەتی نەوتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا بە پێدانی برەپارەیەکی زۆر گەورە بە کۆمپانیای گاڵف کیستۆن وەک بەشێک لە گرێبەستێکی نەوتی پێشتر.

بەڵگەنامەکانی دادگای بالا کە لەلایەن پرۆژەی ئاشکراکردنی گەندەڵی و تاوانی رێکخراوەوە بلاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە گاڵف کیستۆن کێڵگە نەوتییەکەی زامن کردووە بەر لەوەی زەهاوی پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە بکات ئەویش لە رێگەی مامەڵیەکی نایاسایی و بە گەندەڵی لەگەڵ سیاسییە کوردەکان. هەرچەندە ئەم بانگەیەش رەتکراوەتەوە.

لە مانگی یەکی 2015، زەهاوی سەردانی کوردستانی کردووە لەگەڵ وەفدێکی بازرگانی بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن کە ئەوکات سەرۆک شارەوانی لەندەن بوو.

لە سەرەتای ئەو ساڵەدا میرەر زەهاوی وەک دووەم دەوڵەمەند ترین پیاوی ناو حکومەت دەستنیشان کرد لە پاش راوێژکار ریشی سوناك.

زەهاوی کۆمپانیایەکی راپرسی دامەزراندووە بە ناوی یوگۆڤ، بەردەوام بوو لە پێدانی راوێژ بە کۆمپانیاکە لە رێگەی کۆمپانیای زەهاوی زەهاوی. ئەو کۆمپانیای زەهاوی زەهاوی دامەزراند لەگەڵ خێزانەکەی (لانە) لە مانگی 6ی 2010 تەنها چەند هەفتەیەک دوای بونی بە پەرلەمانتار.

دواتر ئەو وەک بەرێوەبەر وازی هێنا لە 2018 کاتێک بویە وەزیری حکومەت و 50%ی پشکەکەی خۆی خستە سەر حسابی ژنەکەی.

پاپیری زەهاوی سیاسییەکی بالای عێرا بوو بەلام خێزانەکەی لە دەستس رژێمی سەدام هەڵهاتن لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو. لە 2012 دا زەهاوی لە لێدوانێکدا دەڵێت کاتێک خێزانەکەی گەیشتنە کەناراوەکانی بەریتانیا تەنها 50 پاوەندیان پێبوو.

لە 2006 دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: گەندەڵی گەورەترین کێشەی ئابورییە لە کوردستاندا، گەندەڵی دەستی پێکردووە لە سەری سەرەوە لەگەڵ سەرکردە سیاییەکان بە بێدەنگی گرێبەستەکان لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکەن.

                                       رۆژنامەی میرەری بەریتانی

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button