ساوث كوردستان وەڵامی قسەكانی پەرلەمانتارێكی پارتی دەداتەوە

لڤین:

ساوث کوردستان، کۆمپانیاکەمان بەپێى گرێبەستێکى یاسایى_فەرمى، ئەرکى دابەشکردنى غازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان لە ئەستۆ گرتوە، بەپێى خشتەیەک لەلایەن وەزارەتى سامانەسروشتیەکانى حکومەتى هەرێم بۆمان دیاریدەکرێت، ڕۆژانە بڕ و بەشى هەر شارێک دەدرێت.

پاش ئەوەی ڕۆژی ( سێ شەممە، ٢٦ی تشرینی ٢٠٢١ ) هەڵکەوت لالە ئەنوەر خەلیفە یونس پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و لە کۆبوونەوەی پەرلەمان وتی،” من خاوەنی کارگەی غازم لە گەرمیان بەڵام بەهۆی ئەوەی پشکی هیچ کەس و لایەنێکی ئەو ناوچەی تێیدا نییە لە ئێستادا کۆمپانیای دابەشکاری غاز لە کوردستان بەشێ کارگەکەی ڕاگرتووە یاخود زۆر بە کەمی بەشم دەدرێت”.

کۆمپانیای ساوث کوردستان كە ئەركی دابەشكردنی غازی سروشتی یە لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) وەڵامی هەڵکەوت لالە ئەنوەر خەلیفە یونس پەرلەمانتاری پارتی دەداتەوە و دەڵێت،” ئەو پەرلەمانتارە تۆمەت و قسەی ناڕاستی كردوە و هێندەی وەك خاوەنی كارگەیەكی غاز قسەی كردوە، هێندە وەك پەرلەمانتار قسەی نەكردوە”.

دەقی ڕونكردنەوەكەی كۆمۆپانیای ساوس كوردستان :

وەڵامێک بۆ پەرلەمانتار و خاوەنى کارگەى غاز (( هەڵکەوت لالە ئەنوەر خەلیفە یونس))

کۆمپانیاى ساوث کوردستان کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەتە، سەربە هیچ لایەن و گروپ و کەسێکى سیاسى نیە و کاریگەرى هیچ هێزێکیش لەسەر ئیشوکارەکانمان نیە.

کۆمپانیاکەمان بەپێى گرێبەستێکى یاسایى_فەرمى، ئەرکى دابەشکردنى غازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان لە ئەستۆ گرتوە، بەپێى خشتەیەک لەلایەن وەزارەتى سامانەسروشتیەکانى حکومەتى هەرێم بۆمان دیاریدەکرێت، ڕۆژانە بڕ و بەشى هەر شارێک دەدرێت.

وتەکانى پەرلەمانتار هەڵکەوت لالە ئەنوەر خەلیفە یونس لە کۆبونەوەى ڕۆژى ٢٦ / ١٠ / ٢٠٢١ ی پەرلەمانى کوردستان، سەبارەت بە بەرهەمى غاز، سەرجەمى ناڕاست و تۆمەتن بە کۆمپانیاکەمان ، ئەو وەک خاوەن کارگەیەکى غاز لە پەرلەماندا دەرکەوت، کە لە خەمى بڕى غازى کارگەکەیدایە، نەک وەک پەرلەمانتارێک، کە نوێنەرایەتى خەڵکى کوردستان و بەرگرى لە بەرژەوەندى گشتى بکات. ئەوەش (( بەکارهێنانى پێگەسیاسیە بۆ زۆرترین قازانج)).

لێرەوە خەڵکى کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، بەرژەوەندیان لەپێش ھەربەژەوەندییەکی ترەوەیە و ئەو ڕێژە غازەی بۆمان دیاریدەکرێت، بەڕونی و دادپەروەری و ھەماھەنگی لایەنی پەیوەندیداری حکومی دابەش دەکەین، نەک کارگەیەک زۆر و کارگەیەک کەم. بۆ ئەمەش ھەر لیژنە یاخود پەرلەمانتارێکی بەڕێز دەیەوێت بەدواداچون بکات، داتا و ئامارەکانیان ڕادەست دەکەین. لەبەرامبەردا بەمافى خۆمانى دەزانین سکاڵاى یاسایى لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەین، زانیارى ناڕاست و تۆمەتى ناڕەوا بە کۆمپانیاکەمان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button