ئەردۆغان: لە فەرهەنگی مندا پاشگەزبوونەوە نییە

لڤین:
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی گرتمانه‌به‌ر، نمایشێک نییە بۆ کەسانێك، بەڵکو تەنیا بەو واتایە دێت ئەو باڵیۆزانەی لە تورکیا کار دەکەن دەست وه‌رنه‌ده‌نه کاروباری ناوخۆی تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لەناو فڕۆکەدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و رایگەیاند “ئەو هەنگاوەی گرتمانه‌به‌ر بەرامبەر بە 10 باڵۆزەکە نمایشێکی جەستەیی نییە بۆ کەسانێك، بەڵکو تەنیا بەو واتایە دێت کە ئەو باڵیۆزانەی لە تورکیا کار دەکەن دەست وه‌رنه‌ده‌نه کاروباری ناوخۆی تورکیا”.
وتیشی “ئه‌و باڵیۆزانه‌ی لەم وڵاتەدا كار ده‌كه‌ن، پێویسته زۆر باش ئه‌وه بزانن کە چی به‌كوێ دەگات، ئەگەر نازانن، ئه‌وا ماددەی 41ی پەیماننامەی ڤییەنامان وه‌بیرهێنانه‌وە”.
ئەردۆغان لەبارەی سه‌ردێڕی رۆژنامەکانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بابه‌تی 10 باڵیۆزه‌كه وتیشی “من چۆن پاشگه‌ز بوومه‌وه؟ من له حاڵه‌تی هێرش بردندام. له فه‌رهه‌نگی مندا پاشگه‌زبوونه‌وه نییه”.