فراکسیۆنی کۆمەڵ لەسەر قسەکانی جەلال پەرێشان ھاتە دەنگ

لڤین:

فراکسیۆنی کۆمەڵ لەسەر قسەکانیپەرلەمانتارەکەی پارتی ھاتە وەڵام و دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی بێڕێزی و هەڵس و کەوتی نەشیاوو وتەی ناشایستەی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەکەین.

فراکسیۆنی کۆمەڵ  دەشڵێت: بە توندی سەرکۆنەی بێڕێزی و هەڵس و کەوتی نەشیاوو وتەی ناشایستەی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەکەین کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٦ی ١٠ی ٢٠٢١ بەرانبەر پەرلەمانتارێک نواندی.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پێمانوایە ئەمجۆرە دەربڕین و قسە بازاڕییانە لەگەڵ ئاداب و هەڵس و کەوتی پەرلەمانتار نەگونجاون، هەروەها بە بێڕێزیی دەزانین بەرانبەر بە پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی باڵای کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت: بە ئەرکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەزانین بە پێی دەسەڵاتەکانی خۆی لێپێچینەوەی جیدی بکات و شکۆو ڕێزی پەرلەمان بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button