توركیا ئۆپراسیۆنی (زستانی-3)ی له‌دژی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد

لڤین:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئۆپراسیۆنی (زستانی-3) له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد،” كه ئۆپراسیۆنه‌كه له هه‌ردوو شاری دیاربه‌كر و بینگۆل له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا به‌رێوه‌ده‌چێت و دوو هه‌زارو 103 چه‌كداری سه‌ربه هێزه تایبه‌ته‌كان و پۆلیسی تایبه‌ت و پاسه‌وانی ئه‌منی تیایدا به‌شدارن”.
به‌پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا “ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ بنبڕكردنی تیرۆره له‌ناو سه‌رتاسه‌ری خاكی توركیا” و ده‌شڵێت ” به وره‌یه‌كی زۆره‌وه ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردوه و پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریشی لێ ده‌كرێت”.