بۆ دەسەڵاتدارە کەڕ و لاڵەکان

لڤین: شێخ محەمەد سەرگەڵویی
کە ڕێز لە خوێنی ئەو هەموو شەهیدە قارەمانەی ڕوحی خۆیان کردە قوربانی ئازادی ئەو هەموو زیندانیە سیاسیەو تێکۆشەران و دڵسۆزانی ئەم ستمەمدیدەیە کە سەدان ساڵە قوربانی ئەدات و ووڵاتەکەی لە پێناوی ئازادی و خۆشگوزەرانی کاول کراوە کە ئەنجامەکەشی کیمیا باران و ئەنفال و ڕەنج و قوربانیەکی زۆرو کاول کردنی ووڵاتەکەمان بوو
تۆزێ ویژدانتان بجوڵێ و ڕێزی خۆتان و مێژوی خۆتان و ئایندەی مناڵەکانتان لابێ
هەر ئەوەندەی کە داگیرتان کردووەو هاوبەشی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەکەن بە ناوی حزب و بنەماڵەو تاکەوە بیگێڕنەوە بۆ خەڵک تاکی کورد پێویستی بە هەلی کارو چونە دەرەوە نامێنێ
مەیە سەر تیڤی و قسەی بێننەوە خەتای پەکەکەیەو خەتای عێراق و دراوسێکانە
تاوانباری یەکەم و کۆتایی دەسەڵتدارانی ئەم ووڵاتەن
هەموو شتێک بۆ خۆتان حەڵاڵەو بۆ خەڵک حەرامە
دڵنیا بن کە ئەم وەزعە تێکچو پێش خەڵک بەسەر ئێوەدا دەڕوخێ و خۆتان و مناڵ و نەوەکانتان ڕوڕەشی مێژوو دەبن
تا زوو بێنەوە هۆش و واز لە قسەی بێ ناوەڕۆک و پاساوی خەیاڵاوی بێنن باشترە
وەرنەوە ناو واقعی کۆمەڵایەتی خەڵک و لە ئازارەکانیان بگەن
دەنگی ناڕەزایی زۆر لەوە زیاترە کە ئەیزانن
هەر ماوە یەک بگرن و ڕابەرێکیان بۆ پەیدا ببێت دوایی ڕوو ڕەشی مێژوو دەبن و ئاهو نزای نەداران و کۆچبەران وا بە ئاسانی ناچێتە سەر
بۆیە تا زووە ئەم لە خۆبایی بونە و خۆ بەزل زانینە واز بێنن
کەی ووڵات هی ئایندەی گەنجەکانە ووڵات بۆ ئایندەی نەوەکانی خۆتانە دڵنیا بن واز لەو ملهوڕیە نەهێنن و وەک خۆی شتەکان نەبینن ئایندەی ڕوخان و دەربەدەری و مەرگی دەسەڵاتدارن ڕونە بە شەرمەزاری و مۆری خیانەتەوە
بۆیە هیوادارم هیوای ئەم گەلە نەخەنە ژێر گڵ بە مەرگی ناشرین و قێزەونی خۆتانەوە.