لە شەڕێکدا لە سنوری دهۆک حەفارە بەکارهات

لڤین:
لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە سنوری دهۆک حەفارە بەکارهێنرا و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل تێکشکێندران و کەسێکیش برینداربوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە “ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە نزیک خانکێ لە ئەنجامی شەڕێکدا لەسەر زەوی و زار، لەنێوان دوو لایەندا کەسێک برینداربووە و دوو ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشت.”
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە “لە شەڕەکەدا لایەنێکیان بە حەفارە هێرشی کردووەتەسەر ئۆتۆمبێلی لایەنەکەی دیکە و دواتر چەک بەکارهێنراوە و کەسێک برینداربووە”.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە “سەرجەم ئەو کەسانەی لە شەڕەکەدا بەشداربوون دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە”.