تێپەڕاندنی راپرسی

لڤین: سەرتیپ جەوهەر

چوار ساڵ بەسەر ریفراندۆمی 2017 دا تێپەڕیی، هەرێمی كوردستان لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بەقۆناغێكی سەخت و دژواردا تێپەڕی. زیان و لێكەوتەكانی ئەو پرۆژەیە زۆربوو، هێشتا بەردەوامیی هەیەو نەتوانراوە ئەو نەزیفیە رابگیرێت.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، هەرێم روبەرووی بارێكی گرانی ئابوریی بویەوە، تائێستا نەتوانراوە سەقامگیریی بۆ باری ئابوریی و دارایی بگەڕێنرێتەوە. پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئاڵۆزكاو سەختگیربوو. ئەگەر پێشتر لێكتێگەیشتنێك هەبووبێت، لەدوای ریفراندۆم هیچ نەخشەڕێیەكی هاوبەش، یان پرۆژەیەك بۆ بەیەكەوە كاركردن نەما. سەرباری پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەدوای ئەو روداوە، بەڵام ئەو پەیوەندییە ئاسایی نەبویەوە! تەنانەت دیداری دووبەدووی لایەنەكانیش زەحمەتتر بوو.
بەپێی هەموو مەنتقێك دەبوو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەدوای ئەو رووداوە لەبەغدا لەیەكەوە نزیك ببنەوەو بەیەكەوە وڵامی بەغدا دەرهەق بەبارودۆخەكان بدەنەوە، چونكە مەترسی لەسەر كۆی قەوارەی هەرێم دروست ببوو، بەڵام بەپێچەوانەوە لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان بەتەواوی ترازان، لەهەندێ پرۆژە وەك نەیاری سەرسەختی یەكتر مامەڵەیان دەكرد، لەوە خراپتر ئەوەبوو كە هیچ پرۆژەیەك یان ئەجێندایەكی هاوبەشی كورد لەبەغدا نەما! ئەگەر تێبینی بكەن لەدوای ریفراندۆم كەس باسی جێبەجێكردنی ماددەی 140 ناكات؟! خەمی سەرەكی لایەنەكان بریتیی بووە لەوەدەستخستنی دەستكەوتی حزبیی و بۆ ئەم مەبەستە ململانێیەكی توندیش لەناو پەرلەمان لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان لەسەر (پۆست) دروستبوو.
پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ دەرودراوسێ و وڵاتان، روبەرووی قەیرانێكی جددی بویەوە. پێشترو لەماوەی شەڕی داعش، رۆژ هەبوو سێ‌ لێپرسراوی باڵای ئەوروپاو ئەمریكا روویان لەهەرێم دەكرد! كەچی لەدوای ریفراندۆم تا ماوەیەكی درێژ تەنانەت باڵیۆزو نێردەی وڵاتان لەبەغدا-ش روویان لەهەرێم نەدەكرد! وەك ئەوەی دەرگای ئاسمانیش لەهەرێم داخرابێت.
لەهەمووی خراپتر ئەوەبوو كە سازان و تەوافوقی نیشتیمانیی پێشتر وەك بنەما لەگەڵ كورد رەچاودەكرا، كەچی دوای ئەو رووداوە بەتەواوی لەبارچوو. واتە دوای ریفراندۆم زۆرینەو كەمینە لەناو پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوكراو ئەمەش زیانێكی زۆری بەدۆزی كورد و بەخواستی خەڵكی كوردستان گەیاند.
ئێستا چوار ساڵ تێپەڕیوەو كورد لەدۆخێكی خراپدایە، لەوە خراپتر كۆی ناوچەكە بەبارودۆخێكی ناسەقامگیرو نارۆشن تێدەپەڕێت بەتایبەت پرسی كێشانەوەی هێزی سەربازیی لەلایەن ئەمریكا، ترسێكی گەورەیە بۆ هەموو ناوچەكە، بەڵام لەهەمووان ناسكتر هەرێمی كوردستانە.
بەكورتی ئەزموونی ریفراندۆم تاڵ بوو. ئەوەی گرنگە بیر لەباشترین رێگا بكرێتەوە بۆ بەرەو پێشبردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانیی. رێگای نزیكیش بۆ گەیشتن بەو مەبەستە، روونە. بریتیە لەدابینكردنی ئابورییەكی باش و سەقامگیریی سیاسی و قوڵكردنەوەی دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین. ئەگەر ئەوانە دابین بوو، بەدڵنیاییەوە هەرێم لەناو عیراقیش بێت بەقەد ناوەند (مەركەز) بەهێز دەبێت. ئەوكاتە لەرووی واقعییەوە ئەگەر كوردستان هەرێمێكی فیدراڵیش بێت، بەڵام تواناو كاریگەرییەكانی لەبەغدا كەمتر نابێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button