سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ

لڤین:

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه‌ و پشتیوانی له‌ دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵوێستی عێراق جێگیره‌ و پشتیوانی له‌ دۆسیه‌تی فه‌له‌ستین و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی فه‌یستنی ده‌كات، عێراق به‌هه‌موو جۆرێك ره‌تیده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكرێته‌وه‌.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق داوای كردوه‌ رێز له‌ ئیراده‌ی عێراقییه‌كان و بڕیاره‌ نیشتمانییه‌ سه‌ربه‌خۆكاننیان بگیرێت، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌مدواییه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ئیسرائیل كراوه‌، نوێنه‌رایه‌تیی عێراقییه‌كان ناكات و ته‌نها رای ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌شدارییان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە،” بانگه‌شه‌ كردن بۆ ئه‌و جۆره‌ ئاساییكردنه‌وه‌یه‌ گرژكردنی دۆخی گشتیی عێراق و لێدانه‌ له‌ ئاشتیی ناوخۆیی وڵات.

هاوكات موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “پێویستە هەولێر ئەو جۆرە کۆبوونەوە تیرۆرستیانە ڕابگرێت، ئەگەر نا لەسەر حکومەتی عێراق  پێویستە هەموو ئەو کەسانە دەستگیربکات کە بەشداربوون لەو کۆبوونەوەدا”.
پاشان هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامری سەرکردەی دیاری شیعە سەرۆکایەتی دەکرێت،لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،” کە سەرجەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەبێت لە دادگایەکی نیشتمانیدا داداگای بکرێن و قورسترین سزا بدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button