حکومەتی هەرێم: پابەندین بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندە بەچوارچیوەی گشتی سیاسەتی دەرەوەی عێراق.

جوتیار عادل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند “دوایین کۆبوونەوەی شاری هەولێر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان نەکراوە و هەرێم پابەندە بەچوارچێوەی گشتیی سیاسەتی دەرەوەی عێراق کردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “هەڵوێستی هەرێم لەبارەی ئیسرائیل بەستراوەتەوە بە دەستوری عێراقەوە و هەڵوێستی کوردستان لە پرسی فەڵەستینیش بەهەمان شێوە پەیوەندی بە دەستوری عێراقەوە هەیە”.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە رۆژی هەینی لە هەولێر لەژێر ناوی “السلام  والاسترداد” کۆبوونەوەیەک رێکخرا بوو تیایدا ژمارەیەک لە عەرەبی سونە و کەسایەتی ناوچەکە تیادا ئامادەبوون و تیادا داوای دەستپێکردنی ئاشتی عێراق ئیسرائیلیان دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button