تەیف سامی بۆ هەرێم: ئەو داهاتەی ماوە رادەستی بکەن

لڤین

وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ داوای داهاتی نەوت و ناوخۆی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە هەرێم دەکات و دەشڵێت” لە ڕادەست نەکردنی بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتەکانی یاسا و یاسادانان لەئەستۆ بگرن”.
وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکدا کە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی ناردوودە داوا لە هەرێم دەکات کە روونکردنەوەی لەبارەی رادەستکردنی زیاتر لە ٨٥ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی پێبدات و ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەی خشتەی داهات کە بەدەستی گەیشتووە، داهاتی نانەوتی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١.٦ تریلیۆن دینار بووە.
لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە هەرێم دەکات و وتووشیەتی، لە ڕادەست نەکردنی بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتەکانی یاسا و یاسادانان لەئەستۆ بگرن.
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ داوای (٢ ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار) دیناری داهاتی نەوت و (٤ ترلیۆن و ٧١١ ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ دەکات و بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەداهاتی ناوخۆ تاکو مانگی ٤ داوای (١ترلیۆن و ٦٤٦ ملیار) دینار دەکات.

وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە ئەو داهاتەی ماوە، رادەست بکرێت، ئەوەش بەگوێرەی ئەو رێوشوێنەی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە  بۆ ساڵانی دواتریش کاری پێدەکرێت.
بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی عێراق، بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دەبێت ٥٠%ی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نانەوتی رادەست بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button