سەرۆکایەتی هەرێم: لە بارەی کۆبوونەوەکەی هەرێم چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆین

لڤین:
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە بارەی کۆبونەوەکەی شاری هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و تیادا رەتیدەکاتەوە بە هیچ جۆرێک ئاگاداری کۆبونەوەکە و ناوەڕۆکی بابەتەکانیبوبێت.
ڕۆژی هەینى 2021/9/24 کۆبونەوەیەک بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجامدرا و کاردانەوەی لایەنە جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکەی لێکەوتەوە و هەر لەو بارەیەوە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت “سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە”.
دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم وتویەتی “ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رچووه، به هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە”.
باسی لەوەشکردووە “داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت”.