هاوپەیمانی فەتح: دەبێت بەشدارانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دادگایی بکرێن

لڤین:

هاوپەیمانی فەتح ، بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر لە دادگایەکی نیشتمانی-دا دادگایی بکرێن و قورسترین سزا بدرێن.

هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامری سەرکردەی دیاری شیعە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەمرۆ ( شەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ )، لەسەر کۆبوونەوەی ژمارەیەک هۆزی عەشائیری عەرەب لە هەولێر بەیانێکی بڵاوکردەوە،”ئاماژە بەوەدەکات،  کە سەرجەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەبێت لە دادگایەکی نیشتمانیدا داداگای بکرێن و قورسترین سزا بدرێن”.

هەروەها حکومەتی‌ عیراق، راگەیەندراوێکی‌ لەبارەی‌ ئەنجامدانی‌ کۆبوونەوەیەک لە شاری‌ هەولێر بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند کەسایەتییەک داوای‌ ئاسایکردنەوەی‌ پەیوەندییەکانی‌ عیراقیان لەگەڵ ئیسرائیل کردوە و بە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ناوبردوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت کە ئەوان ئاگاداری کۆبوونەوەکە نین و رێکاری پێویست لەو بارەوە دەگرنەبەر.

موقتەدا سەدر سەبارەت بەو کۆبوونەوە لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button